بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - نووسینگهی سهرۆکایهتی کۆماری تورکیا له راگهیهندراوێکدا بڵاویکردهوه، رۆژی یهکشهممه رهجهب تهیب ئهردۆغان و ڤلادیمێر پووتین پهیوهندی تهلهفۆنیان ئهنجامداوه و هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا تاوتوێ کراوه و هەڵسەنگاندن بۆ پەیوەندییەکانی تورکیا-رووسیا کرا.
ئەردۆغان ئاماژەی بەوەکردووه، کە ئاگربەستێکی بەپەلە دەرفەت دەڕەخسێنێت بۆ رەواندنەوەی نیگەرانییە مرۆییەکانی ناوچەکە و هەوڵەکانی چارەسەری سیاسی و رایشگەیاند: ''با هەموو بەیەکەوە رێگای ئاشتیی بکەینەوە''.
ناوبراو هاوکات جەختی لەسەر گرنگیی هەنگاونانی بەپەلە کردەوە بۆ واژۆکردنی رێککەوتنێکی ئاشتیی کە دەستەبەری ئاگربەست بکات و رێڕەوی مرۆیی بکاتەوە.
ئهردۆغان باسیشی لهوهکردووه: "داگیرکارییەکەی رووسیا لە ئۆکرانیا جێی قبووڵکردن نیە، بەڵام لە هەمان کاتیشدا دژایەتی سزاکانی رۆژئاوای کردوە بۆ سەر مۆسکۆ".
ئهردۆگان به پوتینی راگهیاندووه، "ساویلکەییە ئەگەر پێت وابێت گفتوگۆکانی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا بەرەوپێشچون بەخۆیانەوە دەبینن لەکاتێکدا ئەگەر شەڕەکە بەردەوام بێت".
342/